• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌.. فیستیڤاڵی‌ هەفتەی‌ نابیستان بەڕێوەچوو.

بەبۆنەی‌ هەفتەی‌ نابیستان كە هەفتەیەكی‌ تایبەتە بە چالاكی‌ و ناساندنی‌ تواناكانی‌ منداڵ‌و هاوولاتیانی‌ نابیست، لە پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، فیستیڤاڵێكی‌ تایبەت بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە،۲٦ـی نیســانـی۲۰۲۲ ، بە چاودێری‌ بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ ‌و ئامادەبونی بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ،بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، خاتوو بەهار محەمەد بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان، ژمارەیەك لە بەرێوەبەرو بەرپرسانی‌ بواری‌ كاری‌ كۆمەڵایەیتی‌‌ و نوێنەری‌ ڕێكخراوەكان، لە پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، فیستیڤاڵێكی‌ تایبەت بە هەفتەی‌ نابستان بەڕێوەچوو.

لەو فیستیڤاڵەدا لەلایەن قوتابیانی‌ پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، لە بەرهەمی‌ دەستی‌ قوتابیانی‌ نابیستی‌ پەیمانگا نمایشی‌ بەرهەمی‌ دەست و چنین‌و وێنەو كاری‌ شێوە كاری‌ قوتابیان كرا. و مارشی‌ تایبەت بە پەیمانگا و چالاکی جۆراو جۆری پڕ لە مانا بە زمانی‌ ئاماژە پێشكەشکرا.

لەو فیستیڤاڵەدا بەڕێز م.ئیسماعیل، وتەیەكی‌ پێشكەشكردو دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فێرخوازان کردو ، چالاکیەکانیانی بە گرنگ وەسف کردو جەختی‌ لەوە كردەوە كە پێویستە ڕۆڵ‌و دەرفەتی‌ خوێندن‌و ژیانكردن لە هەموو بوارەكان بە نابیستان بدرێت، بەپێی‌ تواناییەكانی‌ خۆیان، هەربۆیە پێویستە خەڵك‌و حكومەت كاربكەین بۆ ئەوەی‌ منداڵانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت هەست بەبێ بەشبون نەكەن‌و ئەوەی‌ ئەركی‌ سەرشانمانە بەرانبەریان جێ بەجێی‌ بكەین .

هەفتەی‌ نابیستان، هەفتەیەكی‌ تایبەتە بە نابیستان‌و ساڵانە لە كوردستان و ژمارەیەك وڵاتانی‌ دەوروبەر بەو بۆنەیەوە چالاكی‌ جۆراو جۆر پێشكەش دەكەن‌و بۆنەو یادی‌ تایبەت بەڕێوە دەبەن.

26/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.