• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بە نوێنەرایەتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دوو خانەوادەی خاوەنپێداویستی تایبەت بەسەردەکاتەوەو داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی : هیچ کاتێک هێندەی ئەوکاتە دڵشاد نەبووم کە توانیبێتمان کەمئەندامێک دڵخۆش بکەین.

ڕۆژی‌ دوو شەممە، ۲٥ـی ئازارـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌‌ ، بەنوێنەرایەتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، هاوڕێیەتی بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، خاتوو بەنان وەهاب ،توێژەری کۆمەڵایەتی، دوو خانەوادەی خاوەنپێداویستی تایبەتیان بەسەر کردەوە.

بەڕێزیان لە نزیکەوە لە بارودۆخ و ڕەوشی خانەوادەکانی پرسیەوەو دیاری خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێ بەخشین کە دوو کورسی کارەبایی بوو بۆ دوو کەمئەندامی شەلەل دەماغ و لای خۆیانەوە خانەوادەکان سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کارو بەڕێوەبەری گشتی کرد بۆ بەسەرکردنەوەکەیان
شایەنی باسە بەڕێزان خاتوو کوێستان محەمەد و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتیان بۆ هاوکاری خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن ڕێکخست و لەو چوارچێوەیەش دا هاوکاریەکان گەیەندراوەتە ژمارەیەک ماڵی کەمدەرامەت و خاوەنپێداویستی تایبەت.

26/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.