بەوێنە : بەساڵاچوان و منداڵان بۆ بەربانگ میوانی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوون
ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەساڵاچوان و منداڵانی بێسەرپەرشت بەشداری بەربانگ و ئێوارە خوانێک دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٥ـی نیســانـی۲۰۲۲ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادە بونی بەڕێزان هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ،خاتوو ڕازاوە میرزا ،جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و خاتوو بەناز کەریم بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان
ژمارەیەک لە کارمەندان و سودمەندانی ماڵەکانی بەساڵاچوان و منداڵان و کچان، میوانى سفرەو خوانى بەڕێز مامۆستا شێخ عیرفان علی عەبدول عەزیز ، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوون ...
دەستخۆشى و سوپاس بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەى هەڵسوڕان لە ئامادەکردنى ئەم بۆنە خنجیلانەیە.
هەمیشە ئاوەدان بن ئەم ماڵە نازدارانە و سفرەو خوانیان گەرم و گوڕ بێت، خواى گەورە ڕۆژو و عیبادەتى هەمووان قبوڵ بکات و خێرو خۆشى بڕژێنێت بەسەر هەموولایەکدا.
|