لە هەفتەی نابیستاندا پەیمانگای هیوای نابیستان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه.
بەبۆنەی هەفتەی نابیستان كە هەفتەیەكی تایبەتە بە چالاكی و ناساندنی تواناكانی منداڵ‌و هاوولاتیانی نابیست، لە پەیمانگای هیوای نابیستان ، پەیمانگای هیوای نابیستان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، له چوارچێوه‌ی پڕۆژی (خوێندن بۆ به‌هێزكردن) هه‌ڵده‌ستێت به کردنەوەی پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌می ده‌ست بۆ سودمه‌ندان و منداڵان و قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان.
كات‌و ڕۆژ: کاتژمێر (١٠)ی سه‌رله‌به‌یانی، ڕۆژی سێ شەممە، ٢٦ـی نیســانـی٢٠٢٢.
شوێن: سلێمانی - پەیمانگای هیوای نابیستان - گردی جۆگە - خوار ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
|