کۆمپانیای کار بە هەماهەنگی وەزارەتی کار سەبەتە خۆراکی بەسەر ڕێکخراوە کەمئەندامیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دابەش کرد.
ئەمڕۆ شەممە ، ۲۳ـی نیســـانی۲۰۲۲، بە ئامادە بوونی بەڕێزان بێستون شەهید جەبار نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، هیوا ڕەحمان ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، کۆمپانیای کار بە هەماهەنگی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک لە سەبەتەی خواردنی بەسەر ۱۲ ڕێکخراوی کەمئەندامی لە پارێزگای سلێمانی دابەشکر کە لە ڕێگەیەوە بەسەر خێزانە کەمدەست و کەمئەدامەکان دابەش دەکرێت.
دابەشکردنی هاوکاری و سەبەتەی خۆراک لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەسەر هەژاران و کەمدەرامەت دابەش کرا.
بەڕێز هیوا ڕەحمان ڕایگەیاند ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی زۆر سوپاسی هەریەک لە کۆمپانیای کارو ڕێکخراوی بەخشین و ڕابیطەی ئیسلامی لڤی سلێمانی وهەموو ئەو ڕێکخراوو خاوەن سەرمایەو کۆمپانیاو خێرخواز و هەژار دۆستانە ئەکەین کە بەناردنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان هیوای هەژارانیان کردووە بە پردی پەیوەندی خۆیان و هەژاران و نەخۆش و منداڵانی نازدارو هەوێنی دڵخۆشی و خەندەو ئومێدەکانیانن.
|