بۆ پێداچونەوەی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی کار و ڕێکخراوەکان بریکاری وەزیر لەگەڵ شاندی هاوبەشی ڕێکخراوی (UNCEF) و (UNHCR) کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ، ١٩ـی نیســانـی٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو زەکیە سەید صالح ، بریکاری وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمادەبوونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، بەڕێوەبەرانی گشتی ( دیوانی وەزارەت ، هەولێر ، دهۆک ، هەڵەبجە ، ئیدارەی گەرمیان) لەگەڵ شاندی هاوبەشی ڕێکخراوی (UNCEF) و (UNHCR) کۆبویەوە.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ڕێکخراوی (UNCEF) و (UNHCR) وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیە گشتیەکان له‌لایه‌كی تره‌وه تایبه‌ت به‌منداڵ‌و مافه‌كانی مرۆڤ و ئاوارەو پەنابەران ، هەروەها ڕێکخستنی کاری کارمەندە حکومیەکان و گرێبەستەکان لە پڕۆژە هاوبەشەکاندا.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسكردن بوو له بایه‌خی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ڕێكخراوی یونسێف‌و وه‌زاره‌تی كار ، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا گفتوگۆیان کرد به نوێبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه کەله‌لایه‌ن ڕێكخراوی ستێپه‌وه سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری ده‌كرێت‌و هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه به كاره‌كان هه‌ڵده‌ستێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
هه‌ردوو پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان‌و پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه دوو پڕۆژه‌ن له سنوری كاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی له‌پارێزگاکان به هاوكاری دارایی ڕێكخراوی یونسێف و یوئێن ئێچ سی ئاڕ به‌ڕێوه ده‌چن، له یه‌كه‌میاندا ساڵانه زیاتر له ۱۲ هه‌زار منداڵ سود مه‌ند ده‌بن‌و پڕۆژه‌ی دووه‌میش قۆناغی گه‌وره‌ی بڕیوه‌و له‌م ساڵی نوێ‌دا بەهۆی هەندێ گیروگرفتەوە پڕۆژەکە وەستاوە.
|