بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی ڕێکخراوە پیشەیەکانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.
ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٧ـی نیسانـی٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیشوازی کردن لە شاندێکی مەکتەبی ڕێکخراوە پیشەییەکانی کۆمەڵی دادگەری ، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان خاتوو قەدەم خێر عەبدوڵڵا ، بەرپرسی مەکتەب ، دانا دارا ، ئومێد محەمەد ، مەعروف مەجید، ئەندامانی مەکتەب.
ئامانجی سەردانەکە بریتبوو لە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و هەماهەنگی بۆ خزمەتی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی .
لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی گشتی لە ڕوانگەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان ڕوونکردەوەو، هەروەک ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ کاری پێکەوەیی و خزمەتی زیاتر بە گەنجان ومنداڵان .
|