بۆ خزمەت کردنی زیاتری منداڵان بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ڕێکخراوی (ستێپ ، منداڵپارێز، سید)کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەرپرسی یاساییڕێکخراوی (هارتلاند) دەکات.
ڕۆژی ، پێنج شەممە ، ۱٤ـی نیســـانـی ٢٠٢٢، بهڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی به ئامادهبوونی بهڕێز ،فەرەیدون عەزیز ، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ، لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوانی ( منداڵپارێزی کوردستان ، سید، ستێپ) کۆبویەوە .
ئامانجی کۆبونەوەکە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر ڕەوشی منداڵ لە پارێزگای سلێمانی و جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەی لەلایەن ڕێکخراوانی ناوبراو پێشکەش دەکرێت تـا هاوڵاتیان زیاتر سودمەند بن لە و هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێت، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست زیاتر هەماهەنگی بکرێت لە پێناو خزمەتی زیاتر و بەرەوپێشچونی ڕەوشی منداڵان هەروەک دەستخۆشی لە ڕێکخراوانی ناوبراو کرد بۆ ئەو خزمەتەی بە منداڵانیان کردووە.
|