بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ستێپ دەکات
ڕۆژی پێنج شەممە ،۱٤ـی نیســانـی۲۰۲۲، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێز، هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ستێپ کە پێک هاتبوون لە لە بەڕێزان ئەنێت ڤان ئیغدۆم، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕێکخراو، خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌ڕێوه‌به‌ری دامەزرێنەری ڕێكخراو..
ئامانجی سەردانەکەیان كۆكردنه‌وه‌و گهڵالهكردنی بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوو بۆ ئه‌و کێشەو گیروگرفتانەی كه تیایدا له چوارساڵی ڕابردودا ڕوبەڕوی پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە بۆتەوەو به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پڕۆژه‌كه له سلێمانی ته‌واو بكرێن‌و پڕۆژه‌كه ده‌ست پێبكاتەوە.
ڕێكخراوی ستێپ، ڕێكخراوێكی به‌ریتانی بواری پاراستنی منداڵانه‌و له‌ماوه‌ی حەوت ساڵی ڕابردوودا له ڕووی هونه‌رییه‌وه جێ به‌جێكاری پڕۆژه‌ی خێزانی جێگرهوهبووه.
|