بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان و پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک بەسەر دەکاتەوەو تواناکانیان بەرز دەنرخێنێت.
ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ـی نیســانـی ٢٠٢٢بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌بەهاوڕێیەتی بەڕێز ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشکی تایبەتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مه‌ندامانی سلێمانی بەسەرکردەوە.
بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌و سه‌ردانه‌یدا گوێبیستی شێوازی كاركردنی پەیمانگاکان بوو له بواری ڕاهێنانی منداڵان ، هه‌روه‌ك له نزیكه‌وه تواناكانی بینی له خزمه‌تكردن‌و ڕاهێنانی منداڵاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رجه‌م هۆڵ‌و پۆله‌كانی كرد‌و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی منداڵانی بینی، دواتر ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی هەردوو پەیمانگای ناوبراو كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و هاوكارو پاڵپشتی خانه‌واده‌كانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتن.
هه‌ردوو پەیمانگای نابینایان و ئاوات ، دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانن‌و یه‌كه‌میان خوێندکارانی نابینا پڕۆگرامی خوێندنی ئاسایی تێدا دەخوێندرێت و دووه‌میان بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك‌و منداڵانی داون له خۆده‌گرێت.
|