• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ به‌ڕێوه‌چوو


وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، ئه‌مڕۆ له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ته‌واو شه‌فاف‌و ڕوونداو به‌ ئاماده‌بوونی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵه‌كان، وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 26ی‌ 9ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ دایكان‌و باوكانی‌ منداڵ، له‌ هه‌ر سێ‌ دایه‌نگه‌ی‌ (به‌ختیاری‌، چوارباخ، به‌كره‌جۆ) پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ به‌ شێوه‌ی‌ تیرو پشك پاش بوونی‌ مه‌رجه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌و منداڵانه‌شی‌ كه‌ فۆرمیان له‌ دایه‌نگه‌ی‌ تووی‌ مه‌لیك پڕكردووه‌ته‌وه‌ پێویستی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ تیرو پشك نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ له‌ ئاستی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌كه‌دان.

پرۆسه‌كی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی‌ دایكان‌و باوكان خۆیان به‌ ڕێوه‌چوو، له‌ زۆرێك له‌ پرۆسه‌كه‌شدا دایكان‌و باوكان خۆیان به‌شداربوون، ئه‌و شه‌فافییه‌ت‌و ڕوونی‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ش بۆ پرۆسه‌كه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و دایك‌و باوكانه‌ بوون كه‌ خوازیاری‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان بوون.

له‌ تیرو پشكه‌كه‌دا هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك به‌پێ ئه‌و توانایه‌ی‌ هه‌یبوو ژماره‌ی‌ منداڵه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژێردران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش ناو ڕاكێشران له‌نێو تیرو پشكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك یه‌ده‌ك تۆماربكرێن‌و له‌كاتی‌ ڕوودانی‌ گۆڕانكاریدا یان باشبوونی‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ دابنرێن كه‌ له‌ تیروپشك ناویان ده‌رچووه‌.

عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" به‌ڕێوه‌چوونی‌ شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانمان به‌شێك بوو له‌ به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 8ی‌ 8ی‌ 2016 به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ به‌ڕێزه‌كان‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دانرابوو، به‌ هه‌ردوو قۆناغی‌ ڕاگه‌یاندن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و پاشان دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بوونی‌ مه‌رجه‌كان‌و نه‌بوونی‌ ناوی‌ دووباره‌و كۆتا قۆناغیش ئه‌نجامدانی‌ تیرو پشك كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف به‌ڕێوه‌چوو، له‌ هه‌مان كاتدا سیستم‌و شێوازه‌كه‌ منداڵی‌ شه‌هید‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ ‌و ئه‌و خێزانانه‌ی‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تیان به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا سه‌د هه‌یه‌ له‌ تیروپشك هه‌ڵاوێردو ته‌نها ئه‌و منداڵانه‌ به‌بێ‌ تیرو پشك وه‌رگیران، هاووڵاتیانیش ڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نه‌دراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیتم‌و شێوازه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ تۆماربكات ".

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌یان گۆرگیس ئۆدیشۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ پێی‌ ڕاگه‌یاندین: "پرۆسه‌كه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووبوو، زۆرینه‌ی‌ دایكان‌و باوكان ئاماده‌بوون، دایكان‌و باوكانیش زۆر ڕه‌زامه‌ندنبوون‌و به‌ خۆشحاڵیه‌ه‌وه‌ به‌جێیانهێشتین، وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتبوو ئێمه‌ تونیمان 50 منداڵ وه‌رگرین هه‌روه‌ها20 منداڵیش وه‌ك ئیحتیات بۆ كاتی‌ ڕوودانی‌ گۆڕانكاری‌ له‌ نه‌هاتنی‌ منداڵێك یان هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی‌ تر، هه‌روه‌ها 10 منداڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ به‌بێ‌ تیرو پشك وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ وه‌رگیران، بۆ ده‌ستبه‌ركاربوونیش ئه‌و منداڵانه‌له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌توانن ده‌وام ده‌ست پێبكه‌ن‌و كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین  ".

دایكی‌ ڕۆز یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان‌و داواكار بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌ وتی‌: "هه‌موو كاره‌كان جێگه‌ی‌ ده‌ستخۆشیبوون‌و له‌پێشچاوی‌ ئێمه‌وه‌ ئه‌نجامدران‌و ئێمه‌ش به‌شداربووین، هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌م كاره‌وه‌ ماندووبوون‌و هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت".

سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ ژیان‌و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان وتی‌: " له‌ بنه‌مادا ئێمه‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و هونه‌ریی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ منداڵه‌كان، هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌وه‌گرتنی‌ منداڵه‌كان له‌ نیو سه‌عات پێش ده‌وام تا كۆتایی‌ ده‌وام، سه‌باره‌ت به‌ خواردنیش ئێمه‌ گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ خواردن هه‌یه‌ كه‌ خواردنێكی‌ زۆر ته‌ندروست‌و باش‌و گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن‌و گه‌شه‌ی‌ منداڵ پێشكه‌شیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌و زۆر خزمه‌تی‌ تری‌ له‌ شته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ژیان، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردن‌و فێركردنی‌ ڕه‌وشتی‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ ژیان گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌كان، ئه‌مه‌ بێجگه‌ پێشكه‌شكردنی‌ چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ جۆراوجۆر، ئه‌وه‌شی‌ بووه‌ته‌ كێشه‌ بۆ ئێمه‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌داو توانای‌ داده‌و كارمه‌ندانمان، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای‌ پێشكه‌شكردنی‌ چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانمان ".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌كان‌و زۆری‌ ژماره‌ی‌ منداڵه‌وه‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ناتوانن هه‌موو منداڵه‌كان له‌خۆبگرن، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار ئه‌م كێشه‌یه‌ بوونی‌ نییه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا نزیكه‌ی‌ 80 دایه‌نگه‌ی‌ تایبه‌ت بوونیان هه‌یه‌ كه‌ نرخی‌ وه‌رگرتن‌و به‌خێوكردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ تیایاندا ته‌نها 80 هه‌شتا هه‌زار دیناره‌‌و هاوشێوه‌ی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ چاودێریی‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن. 

   


26/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.