پەیمانگای هانا ئەمادەکاری بۆ کردنەوەی پێشەگایەکی کاری دەستی دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای هانا بۆ شیاندن و ڕاهێنانی خاوەنپێداویستی تایبەت بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ـی نیســانـی ٢٠٢٢بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌بەهاوڕێیەتی بەڕێز ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، پەیمانگای هانای بۆ شیاندن و ڕاهێنانی خاوەنپێداویستی تایبەتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مه‌ندامانی سلێمانی بەسەرکردەوە.
له‌و سه‌ردانه‌دا ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه‌و هۆڵه‌كانی راهێنانی به‌سه‌ركرده‌وه، چاوی به خاتوو نازەنین عەلی، به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و كارمه‌ندانی پەیمانگاکە کەوت و خۆشحاڵبوون به‌وه‌ی كاره‌كانیان به ڕووحیه‌تێكی به‌رزه‌وه جێ به‌جێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كی كورتیدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌داو خزمه‌تی منداڵان كردەوەو هیوای خواست له داهاتوودا كار‌و چالاكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای کر به چه‌ند هه‌نگاوێك پێشەنگای کاری دەستی خۆیان بکەنەوە.
|