بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی (UNHCR) و (step) دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ۱۲ـی نیســانـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادە بونی بەڕێز فەرەیدون عەزیز ، بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی (UNHCR) و (step) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، ئیسماعیل محەمەد ، بەڕێوەبەری پڕۆژە ،روکن محەمەد ، بەڕێوەبەری کارگێڕی کەیس ،لە ڕێکخراوی (step) و پەروین خەلیل ، بەرپرسی پاراستنی منداڵ ،سام ئەونیایت، بەرپرسی بەشی پاراستنی یاسایی ، دوعاء ئەلبیاز ، بەرپرسی پاراستنی کۆمەڵایەتی ، لە ڕێکخراوی (UNHCR) .
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر خزمەت گوزاریەکانی ڕێکخراو لە دەرەوەی کەمپکان ، کاری هاوبەشی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ لە پارێزگای سلێمانی و ڕێکخراوانی ناوبراو تا بتوانرێت باشترین خزمەت بە منداڵانی سنوری پارێزگای سلێمانی بکرێت ، بڕیار وایە کاری پێکەوەیی فراوانتر بکرێت و کاری زیاتری لەسەر بکرێت.
|