بەڕێوەبەری گشتی هەردوو داینگەی (بەختیاری) و (خنجیل)ی حكومی بەسەردەكاتەوە.
ئەمڕۆ ،دوو شەممە ، ١١ی نیسانی ٢٠٢٢،بەڕێز م ئیسماعیل ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو حەلیمە فەتاح، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان دایه‌نگه‌ی(بەختیاری) و ( خنجیلی )حكومییان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له نزیكه‌وه هۆبه‌و هۆڵ‌و شوێنه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزاری‌و منداڵانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێی له داوا‌و پێشنیاری ستافه‌كان گرت.
له‌باره‌ی كاره‌كانی دایه‌نگه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له هەریەک لە خاتوو گونول عونی، بەڕێوەبەری دایەنگەی بەختیاری و خاتوو دڵخۆاز عەبدوڵڵا ، بەڕێوەبەری دایەنگەی خنجیل و سه‌رجه‌م ستافه‌كانی دایه‌نگه كرد له به‌رانبه‌ر كاركردنی دڵسۆزانه‌یاندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن كه هه‌میشه پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و بن‌و باشتر ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ بره‌خسێنن، به‌تایبه‌ت ڕێنماییكردن بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامی ڕۆژانه‌ی كاركردن بۆ منداڵان له ڕووی گه‌شه‌پێدانی ژیریی‌و جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌وه.
دایه‌نگه‌ی بەختیاری، دایه‌نگه‌یه‌كی حكومییه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌و له ئێسته‌دا ۱۰٨ منداڵ له خۆ ده‌گرێت‌و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی بەختیاری له شاری سلێمانی.
دایه‌نگه‌ی خنجیل، دایه‌نگه‌یه‌كی حكومییه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌و له ئێسته‌دا ٨۰منداڵ له خۆ ده‌گرێت‌و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی بەکرەجۆ له شاری سلێمانی.
|