وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دڵی کەمئەندامێک خۆش دەکات و هاوکاریان دەکات.
دوای ئەوەی خێزانێکى هەژار و دەست کورت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەن و منداڵە کەمئەندامەکەیان دێنن کە نەخۆشی شەلەل دەماغی هەیە داوای جلی کوردی و کورسی کارەبایی دەکات و دەڵێ دەبێت وەک کەمئەندامێک ئێوە دڵم خوشم بکەن .
وەک هەمیشە بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، پێشوازی دەکات و داواکەیان دەگەیەنێت بە خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی .
باوکی باس لەوە دەکات لەژیانێکى سەخت و ناهەمواردان و منداڵەکەیان خاوەن پێداویستى تایبەتەو ، باری دارایشیان زۆر خراپە.
ئەو باس لەوە کرد هاوسەرەکەى نەخۆشەو توانای کڕینی ئەوجۆرە لە کورسی کارەبایی نیە بۆ کچە نەخۆشەکەیان، رۆژانە تەنیا بڕێکی کەم داهاتی هەیە ،
پاش بەدواداچون خاتوو کوێستان محەمەد ، ڕۆژی پێنج شەممە،۷ـی نیســانی ٢٠٢٢، بەڕێزان ،هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی و ئاگر بورهان ، توێژەری کۆمەڵایەتی، ڕاسپارد لەسەر ئەرکی خۆی داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن. پاشان باوکی ئەو منداڵە خاوەنپێداویستی تایبەتە پەیوەندی بەبەشی ڕاگەیاندمان کردو داوای کرد لەڕێگەی ئەم پۆستەوە سوپاسی بەڕێزان وەزیری کار و بەڕێوەبەری گشتی بکات بۆ ئەو هاوکاریە گەورەیەی پێشکەشیان کراوە چونکە لە توانای خۆیان دا نەبووەو چەن جارێکیش داوایان لە سەرمایە داران کردوەو لەبەر گرانی نرخی ئەو جۆرە کورسیە کارەباییە داواکەیان ڕەتکراوەتەو.
شایەنی باسە بەڕێز خاتوو کوێستان بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخان کردوە بەو خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و لەو چوارچێوەیەش دا هاوکاریەکانی گەیەندراوەتە ژمارەیەک ماڵی کەمدەرامەت.