بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی وەزیری کار لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمادەبوونی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵانی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبویەوە ،
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوێی گرتن له داوا‌و گرفت‌و كێشه‌كانیان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی کەمی نەسریەو میلاک و کەرەستەی پێویست بۆ منداڵان و كه‌می بڕی ته‌رخانكراوی پارە بۆ چالاکیەکانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه.
له‌و دیداره هاوبه‌شه‌دا، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوێی له داوای سەنتەرەکان گرت‌و ژماره‌یه‌ك به‌ڵێنی پێدان كه له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاردایه، به‌تایبه به‌ڵێنی پێدان لەسەر ئەرکی خۆی بڕێک پاره ته‌رخان بکات بۆ سەنتەرەکان تا مناڵانی قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لێی سودمەند بن.
|