• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ده‌ستنیشانكردنی‌ نادیه‌ موراد وه‌ك باڵیۆزی‌ نیازپاكی‌ ڕووداوێكی‌ گرنگه‌


له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆیدا، ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی‌ بان كی‌ مۆنی‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، كچه‌ كوردی‌ ئێزیدی‌، نادیه‌ مورادی‌ وه‌ك باڵیۆزی‌ نیازپاكی‌ له‌ عێراق ده‌ستنیشان كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕووداوی‌ دیاریكردنی‌ كچه‌ كوردێكی‌ ئێزیدی‌ به‌ ڕووداوێكی‌ گرنگ زانی‌ بۆ كوردو هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئاینزای‌ ئێزیدی‌.

له‌ پۆستێكیدا له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك، عومه‌ر گوڵپی‌، نووسیویه‌تی‌ : " ڕووداوی‌ دیاریكردنی‌ كچه‌ كوردێكی‌ ئێزیدی‌(نادیه‌ موراد) له‌ پۆستێكی‌ دیپلۆماسیدا به‌ناونیشانی‌ (باڵیۆزی‌ نیازپاكی‌) له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ پۆستێكی‌ مرۆیی‌‌و شكڵی‌ بێت، به‌ڵام ڕووداوێكی‌ گرنگه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای‌ سودلێوه‌رگرتنی‌ له‌لایه‌ن ئاینزای‌ ئێزیدیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ سودی‌ لێوه‌ربگرێت".

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 17ی‌ 9ی‌ 2016، ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كچه‌ كوردی‌ ئێزیدی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵی‌ وه‌ك باڵیۆزی‌ نیازپاكی‌ بۆ عێراق ده‌ستنیشانكرد، شایانی‌ باسه‌ ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هاووڵاتیه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پۆستێك له‌نێو پێگه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ربگرێت.

نادیه‌ موراد،  ساڵی‌ 1993 له‌ گوندی‌ كۆجۆی‌ شه‌نگار له‌ دایكبووه‌ ، یه‌كێك له‌ قوربانیانی‌ تاوانه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌شی‌ له‌لایه‌ن هه‌مان ڕێكخراوه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ جینۆساید بوونه‌ته‌وه‌‌و پاڵێوراوی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتییه‌.


17/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.