• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ده‌زگای‌ ژیان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ دەکات.

ئەمڕۆ ، سێ شەممە ، ٥ـی نیســـانـی ٢٠٢٢، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز ،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ ژیان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان م.سه‌ڵاح عارف ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌و د.جه‌مال عومەر، سەرپەرشتیاری زانستی‌و د. شەریف جەودەت بەڕێوەبەری لقی سلێمانی دەزگاکە.

لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی‌ ده‌زگای‌ ژیان، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد له‌ پای‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ئاسانكارییان بۆ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوو سه‌ركه‌وتنی‌ پڕۆژه‌ی‌ كلینیكی‌ ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی‌ له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ.

پاشان وەک وەڵامێک بۆ سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکەوتی ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٢ ،بۆ دەزگای ژیان لە شاری چەمچەماڵ کە داوا کرابوو بینای دەزگاکە چۆڵ بکرێت و لە جێگەیدا بکرێت بەماڵێکی بەساڵاچوان ، شاندی ناوبراو داوای کرد کاتی زیاتر بە دەزگاکە بدرێت بۆ چۆڵکردنی ، لە به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردوویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ زانیوه‌له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ بەساڵاچوان.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كارو ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كاندا.

05/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.