• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی شاری پزیشکان بەسەردەکاتەوە.

ئیسماعیل ڕەشید : چاودێر دەبین لەسەر دایەنگەکان تا باشترین خزمەت بە منداڵان بکرێت .

ئەمڕۆ ، سێ شەممە ، ٥ـی نیســانی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌،بە هاوڕێیەتی بەڕێزان خاتوو حەلیمە فەتاح ، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان ، دایه‌نگه‌ی‌ شاری پزیشکانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ دابه‌شبوو بوون به‌سه‌ر هۆڵه‌ جیاجیاكاندا به‌ پێی‌ ته‌مه‌نه‌كانیان، هه‌روه‌ك گوێگرت بۆ به‌رنامه‌و پلانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ دایه‌نگه‌و ستافه‌كانیان بۆ مندڵان.

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دایه‌نگه‌و ستافه‌كانیه‌وه‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ بایه‌خدان به‌و به‌رنامه‌و چالاكیانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ گه‌شه‌ی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵ‌و له‌ ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كاندا چوارچێوه‌كه‌ی‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ چاودێر دەبین لەسەر دایەنگەکان تا باشترین خزمەت بە منداڵان بکرێت .

به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و گرنگیپێدانه‌ی‌ كه‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان شوێنێكی‌ شایسته‌ن بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراو جۆره‌وه‌ چاودێری‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌رنامه‌‌و چالاوكییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت بۆ هێنانه‌دی‌ ئه‌و ئامانجه‌.

05/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.