هەولێر / بەسەرپەرشتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبونەوەی ژمارە (۱۳) ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ، دووشەممە ، ٤ـی نیســانی ٢٠٢٢ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو ، کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، ئامادەبونی بەڕێزان خاتوو زەکیە صاڵەح ، بریکاری وەزیرو م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ڕاوێژکاران و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی ، کۆبونەوەی ژمارە (١٣) ی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کرد لەوانە پەسەند کردنی بەرنامەو پلانی ٤ ساڵی داهاتوو ( ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٦ ) و ڕێکارەکانی پشکنینی پزیشکی بۆ تۆماری نوێی کەمئەندامان و کارکردنی ڕێکخراوەکان لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان ، پاشان لەلایەن ئامادەبوان پێشنیاری پێویست گهڵاڵه كراو بڕیاری پێویست درا.
|