به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی بهشو هۆبه‌كانی به‌ڕێوه‌برد.
ئەمڕۆ یەک شەممە ، ٣ـی نیســـانـی ٢٠٢٢ ،بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بووی به‌ڕێزان شاره‌زاو سه‌رپه‌رشتیاری پهروهردهییو به‌رپرسی بهشو به‌رپرسی هۆبه‌كان، دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییخۆی بە سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌و پلانی به‌شه‌كان‌و چۆنییه‌تی بهڕێوهبردنو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانو كاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گفتوگۆی لهبارهوهكراو به به‌شداری سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان گفتوگۆی كێشه‌و گرفته‌كان كرا‌و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێكیش پێشنیاری پێویست گه‌ڵاڵه كرا‌و بڕیاری پێویست درا.
|