به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: ڕاهێنانی كارمهندو ستافهكانمان كارێكی گرنگه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی سەنتەرو پەیمانگاکانمان و ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ.
ڕۆژی پێنج شەممە ، ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٢، بەڕێز م . ئیسماعیل ڕەشید ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ،به هاوڕێیه‌تی بەڕێز فەرەیدون عەزیز ، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ له هۆڵی هۆتێل تایتەنیک، بڕوانامه‌ی به‌شداری له ڕاهێنانێكی تایبهتیخولی پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە ستافه به‌شداربووه‌كان کرد ،کە بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی تراینگڵی فەرەنسی ڕێکخرابوو، لەلایەن ڕاهێنەری بەڕێوبەرایەتی گشتیمان بەڕێز خاتوو، بەنان وەهاب شریف و بارق ڕەشید ، ڕاهێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی گەرمیان. وترایەوە .
ئه‌و ڕاهێنانه‌ی به‌شداربووانی بڕوانامه‌ی به‌شدارییان له‌سه‌ر وه‌رگرت بریتبوو له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و بەهێزکردنی سیستەمی خزمەتگوزاری پاراستنی مناڵان ، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لە وتەیەکدا ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی ناوبراو و ڕاهێنەران و بەشداربوان کرد بۆ ئه‌و چالاكییه‌و باسی له بایه‌خی ڕاهێنان كرد له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ستافهكانی سەنتری ئۆتیزم و ماڵی منداڵان و دایەنگە حکومیەکان وگه‌شه‌كردنی توانایان به ئاراسته‌ی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌کردنیان.
|