• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی‌ له‌ شاندێکی‌ ڕێکخراوی (IFMASA) ده‌كات .

٫٫وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی : گرنگی دان بە منداڵانی ماڵەکانی نەوجەوانان گرنگەو پەروەردە کردنیان و ئامادە کردنیان بۆ ناو کۆمەڵگا لە ئەستۆی ئێمەیە،،
ئەمڕۆ شەممە ، ٢ـی نیســــانی ٢٠٢٢ ، خاتوو کوێستان محمەد وەزیری کار و کارو باری کۆمەڵایەتی ، بە ئامادە بوونی بەڕێزان، م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پێشوازیكرد له‌ شاندێکی ڕێکخراوی (IFMSA) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، ڕەوا قوربانی بەڕێوەبەری گروپ و خۆبەخشانی گروپەکە.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ چارەسەر کردنی گیروگرفتە کانی ماڵەکانی منداڵان و کوڕان و کچان، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی‌ پێشنیاری‌ ڕێکخراوی (IFMSA) بۆ خزمه‌تكردنی‌ زیاتری منداڵان‌و کوڕان و کچان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و گرنگیدان بە لایەنی پەروەردەیی و تەندروستیان.

پاشان بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە گرنگی زیاتر بە بواری پەروەردە و فێرکردنی منداڵانی ماڵەکان بدرێت تا نەوەیەکی باش و بەسود بۆ کۆمەڵگا دروست بکرێت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕاسپارد بە سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل لەسەر گیرو گرفتەکانی منداڵانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی ئامادە بکەن تا بەزوترین کات چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەین.

02/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.