• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پەیامی بەڕێوەبەری گشتی بۆ ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ ساڵ ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم: بە پێویستی دەزانین ئاوڕێکی جدی و پێویست لە تووشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان بدەینەوە .

بەڕێزان.. هاوڵاتیانی خۆشەویست.. کەس و کاری خۆشەویستی توشبووانی ئۆتیزم ،ئەمڕۆ دووـی نیســـــان ، لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دا،بە ناوی خۆم و بەڕێوەبەرایەتی گشتـی چاودێڕی و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمانتان بۆ ڕادەگەیەنین و بە پێویستی دەزانین ئاوڕێکی جدی و پێویست لە تووشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان بدەینەوە .

ئێمە لە بە ڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، سەنتەرێکی حکومی تایبەتمان بە منداڵانی ئۆتیزم هەیە کە شەش ڕۆژ لە هەفتەدا (٥٥ تــــا ٦٥) منداڵی توشبووی ئۆتیزم لەخۆ دەگرێت و مامۆستای تایبەت و پسپۆڕ ڕاهێنانیان پێدەکەن ، دڵنیاتان دەکەین لە هەوڵی جدی دەبین بۆ زیاد کردنی ئەو ژمارەیەو خزمەت کردنی زیاتر بە توشبوانی ئۆتیزم وێڕای هاوسۆزیمان لەگەڵ کەس و کاری توش بوانی ئۆتیزم ،دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکی کردن لە مافەکانی ئەو توێژەو ،بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی دەزانین ، تا زیاتر مافەکانیان دەستەبەر بێت.
داواکارین لە خوای میهرەبان کە هەموولایەک بەدوور بکات و هەموو لایەک لەش ساغ و تەندروست باش بن.

ئیسماعیل ڕەشید محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
٢ـی نیســـــانی ٢٠٢٢

02/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.