• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: مه‌راسیمی‌ جه‌ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌

وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كه‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچووان له‌ ئامێز ده‌گرێت، مه‌راسیمی‌ جه‌ژنی‌ قوربان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ خانه‌كانی‌ كوڕأن‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان، مه‌راسیمی‌ جه‌ژنی‌ قوربان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچووان له‌ خۆده‌گرێت به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ جه‌ژنی‌ ئه‌مساڵ، جیاواز له‌ جه‌ژنه‌كانی‌ ڕابردوو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ سه‌ردانی‌ خانه‌و سودمه‌ندانی‌ په‌یڕه‌وكرد، به‌پێی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌تا ئێسستا به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ به‌و ساده‌ییه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ په‌یڕه‌و بكات له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ خۆیدا، ئه‌ویش بریتیبوو له‌ به‌سه‌ر بردنی‌ سێ‌ ڕۆژی‌ جه‌ژن له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان‌و منداڵاندا له‌ خانه‌كان، به‌مجۆره‌: ڕۆژی‌ یه‌كه‌م تایبه‌ت به‌ ساڵاچووان، ڕۆژی‌ دووه‌م تایبه‌ت به‌ ساوایان، ڕۆژی‌ سێیه‌م تایبه‌ت به‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان .

له‌و به‌رنامه‌یه‌یدا مامۆستا عومه‌ر گوڵپی‌، له‌ نانخواردنی‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌مایه‌وه‌ هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆو له‌ هه‌موو جموجوڵ‌و چالاكییه‌كاندا هاوڕێیه‌تی‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵانی‌ ده‌كرد، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ میدیاو ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنبوو، ژماره‌یه‌ك له‌‌و میدیایانه‌ ڕووماڵی‌ مه‌راسیمی‌ جه‌ژنیان له‌ خانه‌كان كرد‌و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌نجامدا.



14/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.