• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی قەزای چەمچەماڵ بەسەردەكاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی : لە ئایندەیەكی نزیكدا ماڵی بەساڵاچوان لە لە قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە.
ڕۆژی چوار شەممە ، ٣١ـی ئادارـی ٢٠٢٢ ، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ،خاتوو كوێستان محەمەد ، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ،شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە سەرۆكایەتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامێتی بەڕێزان ، خاتوو گەشاو عومەر ، شارەزای دارایی ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، قەزای چەمچەماڵ بەسەركردەوە.

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی چەمچەماڵ )یان بەسەر كردەوەو لە لایەن بەڕێز بەرزان كەریم ، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەكە پێشوازی كران.

پاشان بە یاوەری م.بەرزان کەریم ، سەردانی دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ كرد و لە لایەن بەڕێزان ،ئەڤین شەهاب بەڕێوەبەری كلینیكی دەزگا ، هاوڕێ ڕەسول سەرپەرشتیاری كلینیك دەزگا ، ئاراس هیوا ، چارەسەر كاری دەروونی پێشوازی كران .

لە كۆبونەوەیەكدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، پاش سوپاس و دەستخۆشی لە دەزگای ناو براو بۆ ئەو كارو چاڵاكی و خزمەتانەی كردویانە ، به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ڕاهێنان‌و گۆڕینه‌وه‌ی‌ شاره‌زایی‌ و پاراستنی‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ ، مەبەستی سەردانەكەیان بۆ دەزگای ناوبراو ڕونكردەوە كە كردنەوەی ماڵێكی نوێی بەساڵاچوانە بۆ قەزای چەمچەماڵ لە ناو بینای ئێستای دەزگای كلینیكی ژیان، كە بیناكە خاوەنداریەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمەش لە پێناو خزمەتی زیاتر بە دانیشتوانی قەزاكە.
پاشان دەزگای ناوبراو پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوكاریەك لەو بوارەو بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیكدا بیناكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە وەر بگیرێتەوەو ماڵی بەساڵاچوانی تێدا بكرێتەوە.

لە كۆتایدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە بە زووی كارەكانی چۆڵ كردن و نوێ كردنەوەی بیناكە دەست پێ بكەن تا لە ماوەیەكی نزیكدا بەڕووی سودمەنداندا بكرێتەوە.

31/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.