بەڕێوەبەرایەتی گشتی خولێکی پێنج ڕۆژە بۆ توێژەرانی دەکاتەوە.
٫٫ئامانج باشتر کردنی توانای توێژەرانە لە ڕووی خزمەتکردنی پاراستنی منداڵان،،
ڕۆژی یەک شەممە، ٢٧ـی ئادارـی ٢٠٢٢، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێزان ، خاتوو گەشاو عومەر ، شارەزای دارایی ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، خولی پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی لە هۆڵی هۆتێل تایتەنیک بەسەردەکاتەوە.
له‌و بەسەرکردنەوەیەدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا گرنگی‌و بایه‌خی کاری توێژەرانی ڕوون کردەوە ، هەروەها ئاماژه‌ی به بەرزکردنەوەی توانایی توێژەران کرد لە خزمەت کردن بە منداڵانی سودمەند لە پارێزگای سلێمانی ، له‌م ڕوه‌وه وتی :" زۆر گرنگه توێژەرانمان خۆیان زۆر به‌هێز بكه‌ن لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان، چونكه بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی‌پەروەردەو چارەسەر کردنی کێشەکانیان ".
خولەکە لەچوارچێوەی پرۆژەی بەهێزکردنی سیستەمی خزمەتگوزاری پاراستنی مناڵان و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەشاری سلێمانی / هۆتێل تایتانیک .. بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی تراینگڵی فەرەنسیەوە ڕێکخراوەو، لەلایەن ڕاهێنەری بەڕێوبەرایەتی گشتیمان بەڕێزان خاتوو، بەنان وەهاب شریف و بارق ڕەشید وترایەوە .
|