بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوسەری خاوەن خامەی دەوڵەمەند ، مامۆستا(محەمەد حەمەصاڵەح تۆفیق) دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ، ٢٩ـی ئادارـی ٢٠٢٢ ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بەڕێز م . ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادە بوونی بەڕێز ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، پێشوازی کرد لە نوسەری خاوەن خامەی دەوڵەمەند و وەرگێڕی بە توانا ، بەڕێز م(محەمەد حەمەصاڵەح تۆفیق) .
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و باسیان لە گرنگی ڕۆشنبیری و نوسین و کەلتوری کۆمەڵگە لە بواری مێژووی و کۆمەڵایەتی کرد،لە بەرامبەردا م. محەمەد خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی.
ئەوەی شایەنی باسە م. محەمەد ، پێشتر بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بووە.
|