بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای هیوای نابیستان بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٩ـی ئادارـی ٢٠٢٢، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.بە هاوڕێیەتی بەڕێز ،هیوا سعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پەیمانگای هیوای نابیستانیان بەسەر كردەوە.
سه‌ره‌تا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەردانی پۆلەکانی خوێندنی کرد‌و لە نزیکەوە چاوی بە مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگاکە کەوت.
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ مامۆستایان و توێژەرانی پەیمانگاکە کۆبویەوەو وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی‌و بایه‌خی په‌یمانگای هیوای نابیستان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زمانی ئاماژه له پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و كاری وه‌رگێڕان بۆ نابیستان، پاشان ئاماژه‌ی به بایه‌خی پرۆسه‌ی خوێندن و پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵان‌و قوتابیانی نابیست کرد .
لە کۆتایدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گوێی لە داواکاری و گیروگرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی نابیستان گرت و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستا‌و توێژەرانی پەیمانگاکە گرت و پشتیوانی خۆی بۆ خستنەڕوو .
|