• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لە دوو دیداری جیادا پێشوازی لە ڕاسپێردراوی ڕێکخراوی (UNFPA) و نوێنەری ڕێکخراوی HCHR دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌‌ ، بە ئامادەبوونی بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکەری یاسایی ،پێشوازی کرد لە بەڕێز ، شاسوار صدیق تۆفیق ، ڕاسپێردراوی ڕێکخراوی (UNFPA) .

ئامانجی سەردانەکەیان گفتوگۆ کردن بوو لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ڕادەست کردنەوەی سەنتەرو ئەو تیمە گەڕۆکانەی ڕێکخراوی ناوبراو سەرپەرشتیان دەکات وە دانانی پلانێکی پێشوەختە بۆ بەرەو پێش چونی زیاترو داهاتویەکی ڕوون تا خزمەتی زیاتر بە بواری ژنان بکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی .

لە دیدارێکی تردا هەر ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی کرد لە خاتوو ڕێناس نوری ، نوێنەری ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ (HCHR).

لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پلانێکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گیروگرفتەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو و هاوکاریکردنی کەسانی دەست کورتو کەم دەرامەت لە ڕێی ڕێکخراوی ناوبراو .

لای خۆیەوە به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ (‌HCHR )ی به‌ گرنگ وه‌سفكردو پێشوازی‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان كرد.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی‌ زۆری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ ڕێكخراوه‌ جیدیه‌كان ‌و ستافه‌كانیان بۆ باشتر كردنی‌ ئه‌دای‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ سودمه‌ندان به‌ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی‌ ژینگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كلتوری‌ كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ قورسی‌ و ئاڵۆزی‌ و سه‌ختی‌ سروشتی‌ كاركردن له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراو.

28/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.