به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی داڵده‌دانی ژنان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له ژیانی داڵده‌دراوان ده‌پرسێته‌وه
ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٧ـی ئادارـی ٢٠٢٢، له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون بۆ دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان گەشاو عومەر ،شارەزای دارای ، ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ژیانی سودمه‌ندان كرد‌و گوێی له كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی بۆ ژیانی ژنانی داڵده‌دراو كرد‌و گوێی له كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت، له نزیكه‌وه ئاگاداری كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژانه‌ی ماڵه‌كه‌بوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێشكه‌ش به سودمه‌ندان‌و ستافه‌كان كرد‌و ده‌ستخۆشی لة به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی داڵده‌دان‌و سه‌رجه‌م ستاف‌و كارمه‌ندان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن‌و كاری ڕۆژانه‌ی ماڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
|