بەڕێوەبەری گشتی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( بەهاری نابیستان ) دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ١٧ـی ئادارـی ٢٠٢٢،بە ئامادەبوونی بەڕێزان، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ، پارێزگاری سلێمانی، م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدای کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی بەشداری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ،لە هۆڵی هۆتێل داوا کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (بەهاری نابیستان)بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە کێشەو گرفتەکانی بەردەم نابیستان و ناساندنی زمانی ئاماژە چارەسەرەکانی لە کۆنفرانسەکەدا خرانە ڕوو .
کۆنفرانسەکەلەلایەن ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی چەندین ڕاهێنەری وڵاتە جیاجیاکانی جیهان ڕێکخرابوو لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پشتیوانی کرابوو.
|