• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وۆرک شۆپی خراپترین شێوازی کاری منداڵ و لیستی کارە مەترسیدارەکان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٢ ، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو شلێر سەردار ڕەمزی ،ئاڕاستەکاری بەرنامە، لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو بەڕێوەبەرانی گشتی هه‌ولێرو دهۆك‌و به‌رپرسانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوەکان، وۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌ت بە خراپترین شێوازی کاری منداڵ و لیستی کارە مەترسیدارەکان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ،کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی و رێکخراوی مندالپارێزی کوردستان و بە پالپشتی رێکخراوی کاری جیھانی ڕێکیخستبوو .لە هۆتێل کلاسی له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ وۆرك شۆپه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ و ڕێوشوێنه‌كان كرد بۆ پاراستنی‌ منداڵ ودورخستنەوەی لە کارە مەترسیدارەکان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌و ڕێو شوێنانە كرد كه‌ پێویستە بنرێت لە هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ .هه‌روه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ به‌رنامەو كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت دا له‌ بواری‌ ڕاهێنان‌و گرنگیدان به‌ نوێكردنه‌وه‌ كارو چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان له‌ بواری‌ كاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

وۆرك شۆپه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ پێنج سه‌عات به‌رده‌وام بوو و تیایدا ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پرسی‌ کارە مەترسیدارەکانی منداڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.



15/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.