سلێمانى: بەڕێوەبەری گشتی لە بۆنەیەکی تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەسەر ئۆتیزم بەشداری دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ـی ئادارـی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز ، م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامی سلێمانی ،هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، ژمارەیەک لە بەرپرسانو نووسەرانو ڕۆژنامەنووسانو ڕۆشنبیران، لە هۆڵی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی بۆنەیەکی تایبەت بە ناساندنو بڵاوکردنەوەی کتێبی ( پێوانە ،هەڵسەنگاندن ، دەستنیشانکردن لەپەروەردەی تایبەتدا) لە نوسینی توێژەری کۆمەڵایەتی ڕەحمان عەلی بڵاوکرایەوە. و داهاتی ئەم کتێبە بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی خەرج دەکرێت.
نووسەر لە زۆر بواردا تیشکی خستووەتە سەر ژیان و چارەسەری منداڵانی ئۆتیزم و زۆر بەباشی توانیویەتی زۆرێک لە ڕووداوەکانو زانیارییەکانو لێکدانەوەکان دۆکیومێنت بکات، بەشێکی کتێبەکەش تەرخانە بۆ پەیوەندیدار بە دۆخی ئۆتیزم و لێکدانەوەو قسەلەسەر کردنی.
پوختەی ناساندنی کتێبەکە:
ناوی کتێب: پێوانە ،هەڵسەنگاندن ، دەستنیشانکردن لەپەروەردەی تایبەتدا
ناوی نووسەر: ڕەحمان عەلی.
زنجیرە : ٦
|