به‌بۆنه‌ی ڕۆژی پۆشاکی نەتەوەیی دایه‌نگه‌ی ناحكومی مۆنتیسۆری چالاکیەک ئه‌نجامدەدات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به‌شداری بۆنه‌كەیان ده‌كات.
ئەمڕۆ ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٢، بە ئامادە بونی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، دایه‌نگه‌ی مۆنتیسۆری بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی پڕ له چالاكی بۆ منداڵه‌كانی به‌ڕێوه‌برد.
سەرەتا بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هیواشی خواست دایه‌نگه‌كان زیاتر گرنگی به چالاكی هونه‌ری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی بده‌ن تا نه‌وه‌ی ئاینده كه مندڵه‌كانی ئێسته‌ن به‌باشی په‌روه‌رده بكرێن‌و له ئاست ئه‌ركه‌كانیاندا بن.
دواتر سه‌ره‌ڕای ڕازاندنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه‌یان به شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش‌و خستنه‌ڕووی شمه‌که كورده‌وارییه‌كان گۆرانی‌و چالاكی هونه‌ریی تایبه‌تیان پێشكه‌ش به منداڵه‌كان كرد. لە کۆتایدا خەڵات وڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرو ستافی دایەنگە.
|