• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ لە ٨ی‌ مارس دا پێشەنگایەک ده‌كاته‌وه‌

به‌بۆنه‌ی‌ ٨ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ژنان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی خانزاد پێشانگایه‌كی‌ كرده‌وه‌ بۆ خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌می‌ كاری‌ ده‌ست‌و جوانكاری‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دراوانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌.

کاتژمێر ۱ی‌ پاش نیوەڕۆ ، ڕۆژی‌ ۲ شەممە، ٨ـی ئەداری ٢٠٢٢، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، به‌ڕێزان ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌، بەڕێوەبەر و ئەندامانی ڕێکخراوی خانزاد ، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ ئافره‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پێشانگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ نمایشكردنی‌ به‌رهه‌می‌ سێ‌ مانگ كاری‌ ده‌ستی‌‌و جوانكاری‌ ژنانی‌ داڵده‌دراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌. داهاتی پێشەنگاکە بۆ خان؟مانی داڵدەدراوی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی دەبێت.

به‌ پێی‌ برۆشۆی‌ پێشانگاكه‌، ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌یه‌وێت بیری‌ كۆمه‌ڵگه‌ بخاته‌وه‌:
ـ خانمانێك هه‌ن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا به‌هۆی‌ داب‌و نه‌ریت، نزمی‌ ئاستی‌ هوشیاری‌ كۆمه‌ڵگه‌، هێندێك هۆكاری‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ ژیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و بۆ پارێزراوی‌ و مانه‌وه‌یان له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان داڵده‌دراون.
ـ پێویسته‌ توناییه‌ گه‌وره‌و فراوانه‌كانی‌ ئافره‌تان له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین.
ـ بیرمان ده‌خاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كچ‌و ئافره‌تی‌ وڵاته‌كه‌مان به‌شێك بن له‌ پرۆسه‌ی‌ بەرهه‌مهێنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ش بڕه‌خسێ‌ پێویستیمان به‌ ڕه‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆیان‌.
ئەوەی شایەنی باسە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی و ژنانی داڵدەدراو بەژداریان کرد لە هەڵمەتێکی نەمام ناشتن بۆ زیاتر ڕازاندنەوەو جوان کردنی ژینگەی شاری سلێمانی دەرخستی بەهرە جوان و نیاز پاکیان بۆ کۆمەڵگا.

09/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.