+ وێنه: سلێمانی، كه‌رنه‌ڤاڵی كاری خۆبه‌خشی بۆ دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
بۆ پشتیوانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و به سیستمكردنی به‌خشین له بواری چاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵی كاری خۆبه‌خشی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی 9ی 2016، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌كی خۆی ڕاگه‌یاند كه تیایدا 35 گه‌نجی خۆبه‌خش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كاركردن له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه، به‌تایبه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانی ساوا‌و نه‌وجه‌وانان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وتووان.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رپه‌رشتیای راسته‌وخۆی پڕۆژه‌كه، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند :" ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه كارێكی نوێیه كه خۆی له به سیستمكردنی كاری خۆبه‌خشیدا ده‌بینێته‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر به پاره‌و سامانی خۆیان، به ته‌مه‌ن‌و كاتی خۆیان، به توانای مه‌عرفیی خۆیان، ئاماده‌ی كاری خۆبه‌خشی بوون‌و خزمه‌تی ئه‌و چین‌و توێژانه‌یان كردووه كه پێویستیانه، به‌ڵام ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی ئه‌مڕۆمان ته‌واو جیاوازه، جیاوازییه‌كه‌شی ئه‌م كاته خراپه‌یه كه كوردستان‌و دامه‌زراوه‌كانی پیا تێپه‌ڕ ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ش كه‌چی ده‌بینین ئه‌م گه‌نجانه ئاماده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی خۆیانه‌وه پاڵپشتی خانه‌كان‌و كارمه‌ندانی ئێمه بكه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌و په‌رۆشی‌و دڵسۆزییه‌ی ئه‌وانیش كارمه‌ندانی ئێمه زیاتر بایه‌خ‌و پیرۆزی كاری خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت " .
سه‌باره‌ت به بوار‌و جۆری ئه‌و كارانه‌شی كه خۆبه‌خشان ئاماده‌ن ئه‌نجامیبده‌ن، عومه‌ر گوڵپی وتی: " له هه‌موو بواره‌كاندا خۆبه‌خش بوونی هه‌یه، هه‌ر له پزیشك‌و مامۆستا‌و سه‌رتاش‌و ژینگه پارێز‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زۆری بواری تریش تا ده‌گاته پیرشۆر كه كارێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌مه بۆ ئێمه‌و بۆ گه‌لی كورد‌و بۆ شاری پارێزگای سلێمانیش جێگه‌ی شانازییه، زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ش خاوه‌ن بڕوانامه یان خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كن كه ده‌كرێت زۆر به‌باشی سود له توانا‌و ئه‌زموونیان وه‌ربگیرێت" .
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه هیواشی خواست ڕۆشنبیریی كاری خۆبه‌خشی‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن ئاتاج له كوردستان ببێته سیستم‌و جێگه‌ی خۆی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماچه‌ی به به‌رده‌وامی‌و كراوه‌یی پڕۆژه‌كه‌ش دا بۆ ئاینده‌و بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌و بواره‌دا كاربكات.
هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا، گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان، له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕ‌و كچ، هه‌روه‌ها له هه‌موو توانایی‌و به‌هره‌و پیشه جیاوازه‌ه‌كان، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه ئه‌وان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه خزمه‌تی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاوچووان‌و په‌ككه‌وتووان بكه‌ن‌و توانا‌و كات‌و ته‌مه‌نی خۆیان له‌و كاره پیرۆزه‌دا به خه‌رج بده‌ن.
هه‌ر له به‌شێكی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، وه‌ك وه‌فاو ڕێزێك بۆ ئه‌و خۆبه‌خشانه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی ئاماده‌بوو چه‌پكه گوڵی خۆیان پێشكه‌ش به خۆبه‌خشان كرد.
جێی ئاماژه‌یه پاش دوو مانگ له ڕاگه‌یاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌و به‌ڕێوه‌چوونی چۆنییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی خۆبه‌خشان‌و چاوپێكه‌وتن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان، ئه‌مڕۆ 35 گه‌نجی خۆبه‌خش به شوێنه‌كانی كاركردنیان ناسێنران‌و كه‌رنه‌ڤاڵێكی ڕێزیان بۆ سازكرا.
له ئاستی هه‌موو پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ته‌نها ئه‌م كۆمه‌ڵگه چاودێرییه هه‌یه كه وه‌ك یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له ته‌مه‌نی یه‌ك ڕۆژ بۆ هه‌ژده ساڵ‌و به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته‌كان له خۆده‌گرێت‌و له ئێسته‌دا زیاتر له 100 هاووڵاتی سودمه‌ندن له‌و خانانه .