بە سەرپەرشتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بەڕێوەچوو.
ئەمرۆ سێ شەممە ، ٨ـی ئادارـی ٢٠٢٢، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی، بە ئەمادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیە سەید سالح بریکاری وەزارەت ، م، ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بەرێوەبەرە گشتیەکانی( دهۆک ، هەولێر، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان )، بەرێوەبەرانی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربە خۆکان.لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە بەرێز دکتۆر عبدالحکیم خسرو سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندی یاوەری.
ئامانجی سەردانی شاندی میوان گفتوگۆکردن بوو لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە تۆماری ناوی نوێی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت وجیاکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری کەمئەندامانی دووبارە و کەمئەندامانی فەرمانبەر و چاکسازی لە دۆسیەکانیان و کاری لێژنە پزیشکیەکان و خستنەڕووی داتا و زانیاری پەیوەست بەم بوارە.
بڕیاردرا لێژنەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پێک بھێندرێت بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کران.
|