لەپای بەژداری و ئاسانکاریان بۆ کەمئەندامان لە نوێکردنەوەی ناسنامەی کەمئەندامی ، بەڕێوەەڕایەتی گشتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە سێ ڕێکخراو.
ئەمڕۆ دوو شەممە ، ۷ ـی ئادارـی٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری تۆڕی پەراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، پێشوازیكرد له بەڕێزان عوسمان مصتەفا ،سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت، سەردار خەلیل ،سەرۆکی ڕێکخراوی توانابەخشی منداڵان ، کۆچەر کەریم، سەرۆکی ڕێکخراوی تالاسیمیا لە سلێمانی.
پاش پیرۆزباییان لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەهۆی وەرگرتنی پۆستی نوێ ،گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت بە كار‌و چالاكییه‌كانیان و چۆنیه‌تی باشتر كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك‌و سكرتێر‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هەرسێ ڕێکخراو كرد بۆ ئەو هاوکاری و کارئاسانیەی لە دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت پێشکەشیان کردوە و ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا ، هه‌روه‌ك وتی :" ئه‌وه‌ی ئێوە ئه‌نجامتانداوه شایەنی ڕێزە " پێویسته هه‌موولا بیر له هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه بكه‌ینه‌وه‌و كه‌س ناتوانێت فریادڕه‌س بێت به‌ته‌نها‌و هه‌ر كارێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدرابێت به‌رهه‌می كاركردنه به تیم‌و ده‌ستكه‌وته بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی‌وڕێکخراوەکانی کەمئەندامان و بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام".
|