• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە کەسایەتی خێر خوازی دیاری شاری سلێمانی شێخ عەلی شێخ عزالدین دەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ٦ـی ئادارـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌‌ ، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، بەختیار عەلی بەرپرسی بەشی ئەندازیاری، پێشواز لە کەسایەتی خێرخوازی دیاری شاری سلێمانی ، و بەڕێز شێخ عەلی شێخ عزالدین دەکات.

پاش پیرۆزبایی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەهۆی دەستبەکاربونیان لە ئەرکی نوێ ،ئامانجی سەردانەکەیان ڕوون کردەوە و گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەیەکی خێرخوازی گرنگ کرد کە دروست کردنی دایەنگەیەکی پێشکەوتووی مۆدێرنە لە پڕۆژەی زانکۆ سیتی لەسەر ڕووبەری ١٠٠٠ مەتر دووجا ، کە پڕۆژەکە تەواو خێرخوازی دەبێت و خزمەتێکی گەورە بە پارێزگای سلێمانی دەکات.

پاشان بەڕێز ،بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکرد و ئەو جۆرە پڕۆژانەی بە گرنگ باس کرد و جەختی لەسەر کوالتی هەر پڕۆژەیەک کردەوە کە بە ڕەچاوکردنی‌ تایبەتمەندی‌ خزمەتگوزارییە تەندروستی‌‌ و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕوانگەی‌ بەرژەوەندی‌ منداڵان و بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ خزمەتگوزاری‌ بێت .

جێی‌ ئاماژەیە، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ ‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە چوارچێوەی‌ پلان و ستراتیجی‌ کارکردنی‌ خۆیدا، و لە رێگەی‌ دامەزراوەکانیەوە، گرنگی‌ تەواو بە جیاوازی و تایبەتمەندی‌ منداڵان دەدات‌ بەشێوەیەکی گشتیش هەوڵ دەدات بەشێوەیەکی‌ زانستیانەو سەردەمیانە خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌ پێشکەش بە چین‌و تویژەکان بکات.

06/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.