• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بۆ یادی ڕاپەڕین پەیامێک بڵاو دەکاتەوە..

ئەمڕۆ ٥ـی ئادارـی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م .ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،بە بۆنەی یادە مەزنەکەی ڕاپەڕینەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٫٫پابەند دەبین بە ئامانجەکانی ڕاپەڕین و تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ پشتگیری و خزمەت کردنی کەمئەندام و منداڵان و هەژاران وگشت چین و توێژەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دەبێت،،

بەڕێزان ، هاوڵاتیانی خۆشەویست، بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەری کوردستان ، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ھاوڵاتیانی گەلی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان و کۆتایی ھێنان بەتەواوی نەھامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەمان و ئاوڕدانەوەی زیاتر لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و کەمئەندامان ، گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بێ جیاوازی هەروەها ببێتە مایەی پاراستنی دەستكەوتەكانی ڕاپەرین.

بەڕێزان ،ڕاپەڕین هەڵگری وانەی گەورە بوو. لە ڕاپەڕیندا گەلی کوردستان نموونەی بەرزی ڕەوشت و فەرهەنگی ئاشتی بە گوێی جیهاندا. ڕاپەڕین وەڵامێكی گونجاوی گەلی كورد بوو دژ بە زوڵم وستەمكاری بەعسیەكان،بۆیە خەڵكی كوردستان پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆیان و پێشمەرگە قارەمانەكان،ڕاپەڕینی سەرتاسەریان دەست پێكرد. بۆ گەشتن بە مافەکانی خۆی.

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دوپاتی دەکەینەوە کە پابەند دەبین بە ئامانجەکانی ڕاپەڕین و تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ پشتگیری و خزمەت کردنی کەمئەندام و منداڵان و هەژاران وگشت چین و توێژەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دەبێت و بەڕێز و شکۆوە یادی ڕاپەڕین دەکەینەوە.

ئیسماعیل ڕەشید محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
٥ـی ئادارـی ٢٠٢٢

05/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.