ئامانجیان پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی بوو بۆ دامەزراوەی كۆمەڵایەتی"
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات.
ڕۆژی چوار شەممە ، ۲ـی ئازارـی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان خاتوو میدیا ئەحمەد ، ڕەمەزان نامیق ، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان پیرۆزبایی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و ده‌ربڕینی پشتیوانی بوو بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی‌و کاری هاوبە،ش و هەماهەنگی وپاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی دوپات کردەوە
له دیداره‌كاندا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندەكەی کرد و سه‌ردانی‌و پاڵپشتیه‌كه‌یان به هاندانێكی گرنگ زانی هیوای خواست پاڵپشتیان بۆ دامه‌زراوه‌كه به‌رده‌وام بێت. ودڵنیایی دا لە ئاست متمانەی ئەوان دەبێت.
|