بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسانی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ ، ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٢ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز م .ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ئامادە بوونی بەڕێزان مافناس ژیار جه‌لال، بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى ، خاتوو گەشاو عومەر ، شارەزا ی دارایی،ئاراس ناصر بەرپرسی پارێزگاری خێزان و لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەدامانی سلێمانی، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ،جێگری به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی ماڵه‌كانی ساوایان و منداڵان و نه‌وجه‌وانان و به‌ساڵاچووان و هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌و هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان‌و به‌رپرسی هۆبه‌كانی ژمێریاری‌و وردبینی‌و یه‌كه‌كانی پلان‌و یاسا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و له وته‌كه‌یدا وێرای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو بەرپرسان و تەواوی کارمەندان ، پلانی خۆی بۆ ئامادەبوان ڕوون كردەوە وجه‌ختی كردەوه له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا‌و ڕێنمایی‌و سیستمانه‌ی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێكده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی مافی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و باشترین به‌كارهێنانی توانا ماددی‌و مرۆییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنیان.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر پێداچونەوە بەگرێبەستە خێرخوازی و حکومیەکان و ڕێکخستنەوەیان لە بەرژەوەندی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی، لەو ڕوانگه‌یه‌وه كارمه‌ندان پابه‌ندكران به ته‌رخانكردنی هه‌موو توانا‌و كاتیان بۆ كار‌و ئه‌ركه‌كانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی هەڕەشەلێکراوو منداڵانی دایەنگەو سەنتەرو پەیمانگاکان و کارە کارگێڕی و ژمێریارییەکان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای كارمه‌ندان دانرا، و ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفتیش تاوتوێكران.
|