بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی هۆبەی خێزانی جێگرەوە کۆبویەوە.
ڕۆژی چوار شەممە ، ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٢ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز م .ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ،خاتوو گەشاو عومەر ، شارەزای دارایی ،ئاراس ناصر بەرپرسی پارێزگاری خێزان و لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەدامانی سلێمانی، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، محەمەد عەلی ، لێپرسراوی هۆبەی خێزانی جێگرەوە ، کارمەندانی هۆبەکە، کۆبونەوە.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کرد‌و وێرای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندانی هۆبەکە کارەکانی بەرز نرخاندن و پشتیوانی خۆشی بۆ دوپات کردنەوە ، هەروەها جەختی لە ستراتیجیبوونی کارەکانی خێزانی جێگرەوە کردەوەو لەبواری پاراستن و لەخۆگرتنی منداڵان .
لەبارەی کار کردنی پڕۆژەکەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر کارکردن بە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی باڵای منداڵ کردەوە.
پاشان هەریەک لە بەڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان و محەمەد عەلی لێپرسراوی هۆبەکە، ئه‌و په‌یوه‌ندی‌و ئاماده‌كارییانه‌یان باس كرد كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونسێف ئه‌نجامدراون بۆ پشتیوانی پڕۆژه‌كه ، هه‌روه‌ها باس له ڕێگرییه‌كانی چۆنیه‌تی ئه‌زموونكردنی جێگیركردنی كت‌و پڕ‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كێشه یاساییه‌كانی ئه‌و منداڵانه باس كران كه به‌هۆی نادیاریی دایك‌و باوك یان یه‌كێكیان یان هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڕوو له ماڵه‌كانی منداڵان ده‌كه‌ن، .
جێی ئاماژه‌یه خێزانی جێگره‌وه، یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه له سلێمانی‌و كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی خێزانی شایسته بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ناچار ده‌بن ڕوو له ماڵه‌كانی منداڵان بكه‌ن، بنكه‌ی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆیه له بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی‌و ڕۆژانه له سه‌عات ٨:٣٠ بۆ٢ ی پاشنیوه‌ڕۆو هه‌فتانه‌ش له یه‌كشه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه، ده‌وامی ئاسایی ده‌كرێت‌و پێشوازی له و خێزانانه ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه.