• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی زاهیر کریم ڕەشید دەکات.

ڕۆژی‌ سێ شەممە، ١ـی ئازارـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌‌ ، پێشواز لە کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی بەڕێز زاهیر کەریم ڕەشید ، و حەمە غەریب کەلەکنی دەکات.

پاش پیرۆزبایان لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەهۆی دەستبەکاربونیان لە ئەرکی نوێ ،ئامانجی سەردانەکەیان ڕوون کردەوە کە پڕۆژەی دروست کردنی ماڵێکی پێشکەوتویان بۆ بەساڵاچوان باس کرد ، پڕۆژەکە لە کەرتی تایبەت دەبێت و خزمەتێکی گەورە بە پارێزگای سلێمانی دەکات.

پاشان بەڕێز ،بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و ئەو جۆرە پڕۆژانەی بە گرنگ وەسف کرد و جەختی لەسەر کوالتی هەر پڕۆژەیەک کردەوە کە بە ڕەچاوکردنی‌ تایبەتمەندی‌ خزمەتگوزارییە تەندروستی‌‌و فسیۆلۆجی‌ و کۆمەڵایەتییەکان و لە ڕوانگەی‌ بەرژەوەندی‌ بەساڵاچووان و بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ بێت .

جێی‌ ئاماژەیە، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ ‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە چوارچێوەی‌ پلان و ستراتیجی‌ کارکردنی‌ خۆیدا، و لە رێگەی‌ دامەزراوەکانیەوە، گرنگی‌ تەواو بە جیاوازی و تایبەتمەندی‌ بەساڵاچووان دەدات‌و بەشێوەیەک گشتیش هەوڵ دەدات بەشێوەیەکی‌ زانستیانەو سەردەمیانە خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌ پێشکەش بە چین‌و تویژەکان بکات.

02/03/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.