بەڕێوەبەری گشتی : ئامانجمانە خزمەتی زیاتر بە کچان و ژنان لە خێزاندا بکەین.
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی کۆبونەوەیەک بۆ ڕادەست کردنی سەنتەرەکانی کچان و ژنان و خێزان، بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ، سێ شەممە ١ـی ئازارـی٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بەڕێز ، ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی. ئامادەبونی بەڕێزان سالار فەتاح ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجەو ،دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی گەرمیان ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، سۆران سەعید ، بەرپرسی پلان و بەدواداچون ،هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، خاتوو ناز وشیار ، نوێنەری ڕێکخراوی (unfpa)،بارق ڕەشید و عەلی زێدان ،بەرپرسی یەکەی بەرپەرچ دانەوەی توندو تیژی لە ڕێکخراوی (unfpa) ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبونەوە.
مەبەستی کۆبونەوەکە گفتوو گۆ کردن بو لەسەر پڕۆژەی ڕادەست کردنی تیم و سەنتەرەکانی (ژنان و کچان و خێزان ) کە لە ئێستادا لە لایەن ڕێکخراوی (unfpa) سەرپەرشتی دەکات. بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی دا بە گرنگی دانی زیاتر بە خێزان وخزمەتی زیاتر بە کچان و ژنان لە خێزاندا بە ئامانجی خۆیان زانی.
|