هەولێر / بەڕێوەبەری گشتی بەشداری وۆرک شۆپێکی تایبەت بە چاکسازی لە بەرنامەکانی تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵایەتی دەکات.
ئەمرۆ دوو شەممە ، ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بەڕێز، خاتوو زەکیە سەید سالح ،بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، ئامادەبونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی سلێمانی و بە ئامادە بوونی بەرێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەلایەتی( ھەولێر و دھۆک و گەرمیان و ھەلەبجە ) ،بەرێوەبەرانی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی پارێزگاکان ، نوێنەرانی وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی تەندروستی ، ھەروەھا بە بەشداری نوێنەرانی بانکی نێودەولەتی و رێکخراوی یونسێف ، لە هۆڵی هۆتێل دیدەمان وۆرک شۆپێک بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە ئەم وۆرک شۆپە ماوەی یەک رۆژی خایاند و تایبەت بوو بە پێداچوونەوەی رەشنوسی رێنمایی ھاریکاری خێزانی ھەژارو کەم دەرامەت.
لەم وۆرک شۆپەکەدا چەند رێنماییەکی نوێ گەڵاڵە کران بۆ ئەو خێزانە ھەژارانەی لە رابوردودا سوود مەند بوون لە تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی یان سندوقی چاودێری خێزان ، پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی لە داھاتوودا پشت بەم رێنماییانە ببەسترێت و حکومەتی ھەرێم ھاوکارییان بۆ دابین بکات .
|