به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بە مەبەستی به‌دواداچوون و ڕێکخستنەوەی ژه‌مه خواردنی ماڵه‌كانی (به‌ساڵاچووان‌و منداڵان و ژنانی داڵدەدراو،دایەنگە حکومیەکان) سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشی کۆمپانیای موڤ ولیژنەی بەدواداچونی گرێبەستەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ یەک شه‌ممه، ٢٧ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌لە پارێزگای سلێمانی ، ئامادە بوونی بەڕێزان خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ڕێبوار ڕەسول لێپرسراوی بەشی یاسا ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، هێمن محەمەد، ی. یاسایی. بەڕێوەبەری کۆمپانیای موڤ و لیژنەی بەدواداچونی گرێبەستە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە .
له‌و کۆبونەوەیەدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌جەختی کردەوە لەسەر بڕو چۆنیه‌تی‌و ته‌ندروستی ژه‌مه خواردنه‌كان و جێبەجێ کردنی سەرجەم بڕگەکانی گرێبەستی خۆراک ئه‌وه‌ش له پێناو دڵنیابوونه‌وه له پێشكه‌شكردنی خواردنی ته‌ندروست‌و بڕو جۆری پێویستی خواردن بۆ منداڵان‌و به‌سالاچووان، به‌جۆرێك یارمه‌تی گه‌شه‌و ته‌ندروستیه‌كی باشیان بدات.
پاشان بەڕێوەبەری کۆمپانیای موڤ بەڵێنیاندا هەروەک ئەوەی لە گرێبەستی خۆراکەکەدا هەتووە جێبەجێی بکەن و سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیان.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی گریبَه‌ستەكه‌وه كاری ئاماده‌كردنی خواردنی بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی داڵده‌دراوی به كۆمپانیای موڤ ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی چاودێریكردنیشی دەسپێرێت به به‌رپرسی ماڵه‌كان‌و لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی خواردن له ماڵه‌كان له پێناو پێشكه‌شكردنی بڕو جۆری خواردنی پێویست بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشی سودمه‌ندان.
|