• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاری‌ لیژنه‌كان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌


به‌ مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری‌ لیژنه‌كانی‌ پێاچوونه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌، 5ی‌ 9ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رۆكی‌ باڵای‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رله‌نوێ‌ پیاچوونه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌ر له‌ نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ سه‌ختییه‌كانی‌ ڕێیان‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌كانیان دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ به‌ ده‌م كاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌وه‌ ده‌چن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌كانیدا بۆ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كان، هانیدان زیاتر ئارام بگرن له‌ به‌ڕێكرنی‌ كاری‌ هاووڵاتیان‌و چه‌ند نه‌رم‌و نیان بن باشتر توانیویانه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ دامه‌رزاوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌و سه‌ردانانه‌یدا، گوێی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كه‌س‌و كاره‌كانیان گرت‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ پێدان له‌ ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر پرسیارێكدا.

 



05/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.