بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی دروستکرنی پێناسی نوێی کەمئەنامان کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ـی شوباتـی/٢٠٢٢ ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،بەسەرپەرشتی بەڕێز ، م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ئامادەبونی بەڕێزان ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان، سۆران سەعید ، بەرپرسی پلان و بەدواداچون،محەمەد ڕەئوف ،بەرپرسی هۆبەی کەمئەدامان ، کۆبویەوە.
ئامانجی کۆبونەوەکە گفتوگۆ کردن بو لەسەر پڕۆسەی پێناسی نوێی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت و بەڕێز هیوا ڕەحمان ڕایگەیاند میکانزمی دروست کردنی ناسنامەکە سەرکەوتوو بووەو ، کارەکانی بەرەوڕوی کەمترین کێشەو گرفت بۆتەوە.
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە سەرۆکی لیژنەو ئەندامان و هەموو ئەو کارمەند و فەرمانبەرانە کرد کە بەشدارن لە پڕۆسەکەو ماندوبونیانی بەرز نرخاند و هەروەها داواشی کرد لە کاتی سەردانی هەر خاوەن پێداویستیەک بۆ ئەو مەبەستە بەزووی کارەکانی تەواو بکرێت .
|